سهرۆكی حکومەت پێشوازی له باڵيۆزى نوێى توركيا دەکات
ئهمڕۆ چوارشەممە 4ی ئەیلوولی 2024،مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوای لە ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى نوێى توركيا له عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هيواى سهركهوتنى له ئهركى نوێیدا بۆ خواست.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی کرایەوە.
تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرۆژەی ستراتیجی رێگەی گەشەپێدان، کە وڵاتانی کەنداو لە رێگەی عێراقەوە بە تورکیا و ئەوروپا دەبەستێتەوە. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی بەشداربوونی هەرێمی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق لەم پرۆژە گرنگەدا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، ئاماژە بە تاوانی کوشتنی گەشتیارێکی دهۆک لە ئیستانبوڵ کرا و وێڕای نیگەرانی دەربڕین بەرانبەر روودانی ئەم تاوانە و پێشکەشکردنی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکە، باڵیۆزی تورکیا دووپاتی کردەوە کە تاوانباران دەستگیرکراون و رێکاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتەبەر.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر نەهێشتنی هەر کێشە و ئاستەنگێک، کە بۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە کاتی سەردانیان بۆ تورکیا دێتە ئاراوە.