وەزارەتی پێشمەرگە هۆكاری دابەشنەكردنی هاوكارییە داراییەكانی ئەم مانگەی هاوپەیمانان ئاشكرا دەكات
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا هۆكاری دابەشنەكردنی هاوكارییە داراییەكانی ئەم مانگەی هێزەكانی هاوپەیمانان بەسەر هێزی پێشمەرگە ئاشكرا كرد.
وەزارەتەکە رایگەیاندووە “لەبارەی گرفتی پێنەدانی هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانان بۆ بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە رایدەگەیەنین کە ئەم گرفتە هیچ پەیوەندیێکی بە بریارەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارە بەشێوازی کارکردن و پێدانی هاوکاری هاوپەیمانان بەیەکە سەربازییەکان”.
راشیگەیاندووە “گرفتی ئەم یەکە سەربازییانەش پەیوەستە بە هەبوونی ڕۆتینێکی ئەمنی هێزەکانی هاوپەیمانان، لەمبارەیەشەوە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی پێویستی ناوە و کاری جدی لەسەر کردووە”.
ئاماژەشی دا “چاوەروانی بڕیاری هاوپەیمانان دەکەین بۆ ڕێکخستنەوە و چۆنیەتی دابەشکردنی هاوکارییەکانیان بۆ یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە”.