مه‌لا به‌ختیار سیاسه‌تمه‌داری كورد: كوڕانی تاڵه‌بانی هاتوونه‌ته سه‌ر حازری و یهكێکم له‌وانه‌ی خودی مام جه‌لال قه‌رزارمه.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 5ی ئەیلوولی 2024، مه‌لا به‌ختیار په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، بیستوومه بافڵ تاڵه‌بانی و هێزه‌كانی بڕیاریان داوه بچنه سه‌رماڵه‌كه‌م له خانه‌قین، و هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت باره‌گای چاودێرمان لێ وه‌رگرنه‌وه، دوو ساڵ پێش چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی هه‌ستم به‌وه كردبوو یه‌كێتی به‌ره‌و ملهوڕی ده‌چێت، به‌ره‌و تاساندنی هه‌موو جۆره ئازدییه‌كان ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها دركم كردبوو كه یه‌كێتی ورده ورده هه‌ناسه‌ی جوانی و سه‌ربه‌ستی كۆتایی پێ ده‌هێنێت.
ئەو سیاسەتمەدارە گوتیشی،” له ماوه‌ی ڕابردوو باسم كردبوو كه یه‌كێتی له لێوارێكی ترسناكدایه، به هێزی چه‌كدار ناپارێزرێت، یه‌كێتی به‌ره‌و پوكانه‌وه و به‌ره‌و نه‌مانی هه‌موو جیاوازییه ئایدۆلۆجی، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تییه‌كان ده‌ڕوات له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان”.
راشیگەیاند، “یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه ماڵی مام جه‌لال قهرزدارمن، خودی مام جه‌لال قهرزدارمه، كوڕانی مام جه‌لال له مێژوودا هیچ نه‌بوون تا بڵێم ئه‌وان قهرزدارمن، ئه‌وان هاتوونه سه‌ر حازری به نه‌خشه، پیلان، كوده‌تا و كۆنگری پێنجه‌م ده‌ستیان به‌سه‌ر یه‌كێتیدا گرتووه.”
جەختیشیکردەوە، هه‌ر تاوانێك له دژی ئه‌نجام بدرێت بێده‌نگ نابێت و ته‌نیا نییه. ده‌شڵێت: “به سه‌دان كه‌س پاڵپشتی من ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ره‌یه‌كی فراوان دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه له‌وه ئاڵۆزتر نه‌بێت.”
ئاماژەی بەوەشدا، ئه‌وه‌ی ده‌رهه‌ق به‌و ئه‌نجام دراوه رسواییه‌كی گه‌وره‌یه و دژی هه‌موو بنه‌ماكانی ئه‌خلاقی و حزبییه، تاوانه‌كه مام جه‌لال له گۆڕدا رادهچهڵهكێنێت.