رۆژی 31ی ئابی 2024، یەکێتی پیلانی دانابوو بە قەناس هاووڵاتیانی هەولێر بکاتە ئامانج
رۆژی 31ی ئابی 2024، یەکێتی پیلانگێڕییەكی مەترسیداری لە دژی هاووڵاتیانی شاری هەولێر گێڕاوە، بەڵام بە شێوەیەكی لێهاتووانە و بە وریایی هێزە ئەمنییەكانی هەولێرە پیلانەكە پووچەڵ كراوەتەوە.
“خواکوڕک” زانیویەتی رۆژی 31ی ئاب، یەكێتی لە هەولێر بەنیاز بووە ئاژاوە و پیلانگێڕی بنێتەوە و بەرنامەیان وا بووە كە لەسەر بارەگای مەكتەبی سیاسی خۆیانەوە بە نیشانشکێن(قناص) تەقە لە خەڵكی هەولێر بكەن.
بە گوێرەی زانیارییەکان بە بەرنامە مەڵبەند و كۆمیتەكانی یەکێتی بە نیاز بوون خەڵكی خۆیان بۆ ئیستفزازكردن بنێرنە سەر شەقامەكان، بۆ ئەوەی خەڵکی هەولێر کاردانەوەیان هەبێت، ئەمەش لەبەر ئەوەی هەولێرییەکان بەتەواوەتی یەکێتییان رەتکردووەتەوە، هەر گوێیان لە ناوی یەكێتی دەبێت رۆژانی رەشی ژێر دەسەڵاتی ئەو حیزبەیان لە نەوەتەکان بەبیر دێتەوە.
بەڵگەی پێویست لەبەر دەستە کە یەكێتی چەند قەناس بەدەستێكی لەسەر باڵەخانەی مەكتەبی سیاسی خۆی داناوە تاوەكو لەگەڵ كاردانەوەی هاووڵاتیان، تەقە لە خەڵك بكەن هەروەك لە وێنەكاندا دیارن.
بەڵام بەهۆی چاوکراوەیی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر بە وریاییەوە رووبەڕووی ئەو پیلانە قێزەونە بوونەتەوە و پووچەڵیان كردووەتەوە و قەناس بەدەستەکانیشیان لەسەر بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی هێناوەتە خوارەوە.