بە بەڵگە.. بێهزاد خوسرەوی مافی نیشتەجێبوونی لە سلێمانی هەبووە، كەچی یەكێتی رادەستی ئێرانی كردۆتەوە
بە بیانووی نەبوونی مافی مۆڵەتی مانەوە (ئیقامە) ئاسایشی یەکێتی لە سلێمانی ئەندامێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕادەستی تاران دەکاتەوە، دەزگایی میدیایی خواکوڕک بەدواداچوونی تەواو دەکات و دەردەکەوێت، و تیایدا دەرکەوتووە کە بەهزاد مۆڵەتی مانەوەی تاوەکو ناوەڕاستی مانگی 12ی ئەمساڵ هەیە.
بەڵگەنامەكانیش بریتین لە:
– كارتی نیشتەجێبوون كە دەیسەلمێنێت مافی نیشتەجێبوونی لە سلێمانی هەبووە.
– نووسراوی فەرمیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كە دەیسەلمێنێت پەنابەرێكی سیاسی بووە لە هەرێمی كوردستان.
ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ شەممە 7ی ئەیلوولی 2024، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە راگەیاندراوێكی فەرمی، بانگەشەكانی ئاسایشی یەكێتی بەدرۆ خستەوە و رای گەیاند كە بێهزاد خوسرەوی ئەندامی حزبەكەیان بووە و ماوەی 10 ساڵیشە لەگەڵ دایك و خوشكی لە سلێمانی نیشتەجێن و مافی نیشتەجێبوونیشی وەك پەنابەرێكی سیاسی پێدراوە.