کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراق و هەرێم کۆتاییهات وجەخت لە ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە
به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی عێراق بۆ ئابووری و ئه‌نجومه‌نی ئابووری هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاریی عێراق بۆ ئابووری و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسه پێوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوولا ئاماده‌بوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی چاره‌سه‌كردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان كرا و دووپات له ڕێزگرتن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی حكومه‌ت، له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌ت وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی باڵای حكوومه‌تی فیدراڵ بۆ هه‌ولێر ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر خواست و ویستی چاره‌سه‌ر هه‌بێت، چاره‌كردنی كێشه‌كان ئاسانه و پێویسته ڕێزگرتن له ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان بنه‌ما بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه و ناكۆكییه‌كان.
سه‌رۆكی حكومه‌ت دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته حكوومه‌تی فیدراڵ به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌شه‌كانی عێراق بكات و حكوومه‌تی هه‌موو ناوچه و پارێزگاكان بێت، وه‌ك چۆن داكۆكی له مافی هاووڵاتییانی به‌سرا و به‌غدا ده‌كات، به هه‌مانشێوه پێویسته به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش بكات.
دووپاتیشی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمێكی ده‌ستووریییه و ده‌بێ ڕێز له قه‌واره‌ی فیدراڵی هه‌رێم بگیرێت و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاریی عێراق بۆ ئابووری هاوڕابوو له‌سه‌ر گرنگیی و پێویستی چاره‌كردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور . گوتیشی هاتنی ئه‌م شانده باڵایه‌ش به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه.
دواتر لیژنه پێوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوولا، به جیا له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كان كۆبوونه‌وه و گفتوگۆی به‌رفراوانیان كرد و كۆبوونه‌وه‌كانیش له كه‌شێكی ئه‌رینێیدا به‌ڕێوه‌چوون كه تێیدا به شێوه‌یه‌كی ڕاشكاوانه بیروڕا ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ئاڵوگۆڕ كرا و بڕیاره كۆبووهنهوهكانیش بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بێت.