دژی ئێران هاوپەیمانیەکی دەگمەن دروست دەکرێت.

خواكوڕك 
نوسەر و سیاسەتوانی ناوداری فەلەستینی (عەبدولباری عەتوان) لە نوسینێکیدا ئاماژە بە دەرکەوتنی هاوپەیمانیەک دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دژی فراوان خوازیەکانی ئێران”.
تایبەت بەو هاوپەیمانیەتە نوسەر باس لە کۆنگرەی کۆمکاری عەرەبی دەکات و دەڵێت ئەو کۆنگرەیە گرنگترین کۆنگرەیە لە مێژووی وڵاتانی عەرەبی و دیدارو نێوان سیسی و مەلیکی سعودیەش وا دەبینێت بۆ ڕاگرتنی ئێرانەو بۆ ئەوەش هاوپەیمانیەک دروست دەکرێت کە جگە میسڕو سعودیە هەریەک لە وڵاتانی ئەردەن و ئیمارات لە خۆدەگرێت”.
هاوکات نوسەر ئەوە دەخاتە ڕوو لەو هاوپەیمانێتیە وڵاتی پێنجەمیش ئیسرائیلە کە بەشدارە بەڵام لە ئێستادا بەشداری ئیسرائیل بە شاراوەیی ماوەتەوە”.
لە تەوەرێکی تری نوسینەکەیدا عەوتوان باس لەوە دەکات بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک سەرانی ئەو چوار وڵاتە عەڕەبیە سەردانی ئەمریکا بکەن”.

Back to top button