عەلی رەشید: یەكێتی و پەکــ*ـــە.کـــ*ــە بازاڕی قەیسەرییان سووتاند و حكومەت قەرەبووی زیانلێكەوتوانی كردەوەۆ
یەكێتی و پەکــ*ـــە.کـــ*ــە لە موزایەدەكردن بەسەر دوكاندارانی بازاڕی قەیسەریی شاری هەولێر شكستیان هێنا، پاش ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قەرەبووی دوكاندارانی كردەوە.
لە كۆتایی ساڵی رابردوو تا ناوەڕاستی ئەمساڵ، بە شێوەیەكی بەردەوام ئاگر لە بازاڕەكانی هەولێر، كەركووك و دهۆك دەكەوتنەوە، دواتر لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا، بەرپرسانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەوەیان راگەیاند كە ئەو باندەیان دەستگیر كردووە كە ئاگریان لە بازاڕەكان بەردەدا و باندەكەش سەر بە یەكێتی و پەکــ*ـــە.کـــ*ــەن.
بەپێی زانیارییەکان لە ماوەی رابردوودا یەكێتی زۆرترین موزایەدەی بە بابەتی سووتاندنی بازاڕەكانی كوردستانەوە كردووە، هەم لە كاتی سووتانی بازاڕەكاندا و هەم دواتریش لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی درۆ و چەواشەكاری و هەروەها دروستكردنی گومان بەوەی گوایە جیاوازی دەكرێ لە قەرەبووكردنەوەی دوكاندارانی زەرەرمەندبووی بازاڕەكانی هەولێر و دهۆك!
وێڕای ئەو موزایەدانەی یەكێتی، دوێنێ یەكشەممە 8ی ئەیلوولی 2024، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، دوكاندارانی زەرەرمەندبووی بازاڕی قەیسەری بەپێی قەبارەی ئەو زیانەی بەریانكەوتووە، بە بڕی دوو تا 20 ملیۆن دینار قەرەبوو كرانەوە. ئەمە جگە لەوەی بۆ ماوەی یەك ساڵ لە پارەی ئاو و كارەبا و تابلۆ و خاشاك بەخشران و لە باجی ساڵی 2023ش بە ڕێژەی 50% و لە باجی 2024 بە ڕێژەی 100% بەخشران. بڕیاریش درا دواى تەواوکردنى ئەو هاوکارییە، دەست بە هاوکاریکردنى دوكاندارانی بازاڕەكانی لەنگە و شێخەڵڵا بكرێت.
لەمبارەیەوە عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر (كە یەكێكە لەو دامەزراوە دەستوورییانەی لە چوارچێوەی بڕیارە دوژمنكارانەكانی دادگای فیدڕاڵی دژی هەرێمی كوردستان هەڵوەشێندراوەتەوە) رایگەیاند، ئەوەی یەكێتی و پەكـ*ـەكـ*ـە كردیان لە سووتاندنی بازاڕەكانی هەرسێ پارێزگای (هەولێر، كەركووك و دهۆك)، ئەوپەڕی نائەخلاقییە و هێشتانیش بە تەواوی روون نەبۆتەوە ئاخۆ ئەو باندە بە بڕیاری كۆی سەركردایەتیی یەكێتی ئەم تاوانەیان كردووە، یانیش بەشێكی حزبەكە لەپشت ئەو تاوانەوە بوون، بەڵام لە هەردوو بارەكەیدا یەكێتی و پەكەكە بەرپرسیارێتیی ئەو تاوانە ئابڕووبەرە لەئەستۆ دەگرن و دەبێت بە خەڵكی هەولێر و كەركووك و دهۆك بڵێن بۆچی وەك دوژمن سەیریان دەكەن و موڵك و ماڵیان دەسووتێنن؟
ئەوەشی خستەڕوو، كەوا یەكێتی شكستی هێنا لە سەرجەم ئەو موزایەدانەی بە ناوی خەمخۆری بۆ كاسبكارانی ئەو بازاڕانەوە دەیكرد كە هەر خۆی دەیسووتاندن، چونكە ئەوەتا ئێستا كاسبكاران بە چاوی خۆیان ئەوانە دەبینن كە بازاڕەكانیان سووتاندن، ئەوانەش دەبینن كە قەرەبوویان دەكەنەوە و خەمیان لێ دەخۆن. بۆیە پێویستە لەجیاتی موزایەدە، یەكێتی بە خۆیدا بچێتەوە و جارێكی تر دەست بۆ تاوانی لەم شێوەیە نەبات، چونكە مەرج نیە خەڵكی تا كۆتایی لەم تاوانە قێزەونانەی یەكێتی بێدەنگ بێت.
#Xwakurk #خواکوڕك