مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، لەگەڵ ژمارەیەك کادری لقەکانی ھەولێر کۆبووەوە

مەسرور بارزانی ؛ پارتی بەهێزبێت کوردستان بەهێز دەبێت.

بەمەبەستی خستنەڕووی دوایین پێشھاتە سیاسییەکان و ھەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستا و بەرچاوڕوونی زیاتر بۆ ئەرک و ھەنگاوەکانی ئاییندە، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، لەگەڵ ژمارەیەک لە کادرانی لقەکانی 2 و 16 و 23 و 24ی سنووری هەولێر كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەكەدا، کە بەرپرس و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی ئامادەی بوون، مەسرور بارزانی دووپاتیکردەوە کە پارتی وەک حزبێکی بەرپرسیار و نوێنەری ڕاستەقینەی دۆزی ڕەوای خەڵکی کوردستان، ھەر وەک چۆن پێشتر و ئێستاش جێگای متمانە و ئومێد و داینەمۆی پاراستنی کوردستان و ئارامییەکەی بووە، بە ھەمان شێوە لە سایەی ڕابەرایەتی (سەرۆک مەسعود بارزانی) بە باوەڕبەخۆبوونی تەواو و پشتیوانی خوای گەورە و ھیمەتی جوامێرانە و دڵسۆزانەی سەرجەم کادر و ئەندام و لایەنگرانی و خەڵکی دڵسۆزی کوردستان، بۆ زیاتر پاراستنی قەوارەی دەستوری ھەرێمی کوردستان و زیاتر گەشەپێدانی و درێژەپێدانی چاکسازی ، لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام دەبێت.

جێگری سەرۆکی پارتی، جەختی کردەوە کە دەبێت ھەڤاڵانی پارتی، لە ھەموو کەس و لایەنێکی دیکە زیاتر دەرک بە ئەرک و بەرپرسیارێتی گەورەی سەرشانیان بکەن، بە کردەوەش دووپاتی بکەنەوە بۆ کوردستانێکی بەھێز و سەقامگیر و پێشکەوتوو و حوکمرانییەکی سەرانسەری خزمەتگوزار هه‌نگاو بنێن.

جێگری سەرۆكی پارتی هەروەها گوتی: پێویستە و دەبێت بە پشتیوانی خه‌ڵك ، پارتی بەھێز بێت و له‌ ئاستی ئه‌و متمانەیەی خەڵک دابێت كه‌ له‌ پرۆسه‌ دیموكراسییه‌كان، جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌ پارتی ده‌به‌خشن و پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ئه‌ستۆی كادیرانی پارتی یه‌ و ده‌بێت له‌ ئاستی ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه‌ بن ، چونکە بەهێزبوونی پارتی بەهێزبوونی کوردستانە.

Back to top button