سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 9ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ئەلینا ڕۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە بەڕێز ستیڤن بینەر كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق ئاماژەی بە دەرئەنجامەكانی دوایین سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا كرد كە كاریگەرییەكی زۆری هەبووە لەسەر ڕوانگەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق و خوڵقاندنی كەشێكی ئیجابی بۆ مامەڵە لەگەڵ پرسە جیاجیاكان.

هەر لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوو و پێویستیی بەڕێوەچوونی كەمپێنەكان لە كەشێكی ئازاد و دوور لەگرژی كرا.

پرسی مانەوەی هێزە هاوپەیمانەكان لە عێراق و هەڕەشەكانی تیرۆر لەسەر عێراق و ناوچەكە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

Back to top button