شاخەوان عەبدوڵڵا: هێز نیە بتوانێ ئاڵای كوردستان لە كەركووك داگرێ

خواكوڕك

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بِیاری بە فەرمی هەلكردنی ئالای كوردستانی لەسەر دام و دەزگا حكومیەكانی كەركووك پەسەند كرد , ئەمڕۆ لەسەر داوای توركمان بە پالپشتی دەولەتی یاسا, پەرلەمانی عێراق بڕیارەكەی هەڵوەشاندەوە, ئەندامێكی پەرلەمانی عێراقیش دەلێت:” هیچ هێزێك نیە بتوانێ‌ ئاڵای كوردستان لە كەركووك دابگرێت”

شاخەوان عەبدوڵلا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان راگەیاند:” كە سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمان رۆڵی لەو كارەدا هەبووە و دیسان سیاسەتێكی دیكەی دوژمنكارانەی بەرامبەر كورد بەكارهێناوەتەوە, پاشان ئەم بابەتە تەنها بۆ گفتوگۆ بێت نەك بۆدەنگدان”
شاخەوان عەبدوڵلا گوتیشی:” بڕیار بوو ئەو بابەتە بدرێتە لیژنە تایبەتمەندەكان، بەڵام سەلیم جبووری خستیە دەنگدانەوە، ئێمەش وەك فراكسیۆنە كوردستانییەكان قبووڵمان نەكرد، بەمەش گرژی دروست بوو و بایكۆتی دانیشتنەكەمان كرد و تانەش لەو دەنگدانە دەدەین”.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی زەرد گوتیشی :” ئاڵای كوردستان لە كەركووك هەڵكراوە، ئەگەر دەتوانن با بچن لەسەر ئەرزی واقیع ئاڵای كوردستان بهێننە خوارەوە، هیچ هێزێك ناتوانێ ئاڵای كوردستان لە كەركووك بهێنێتە خوارەوە, دواجار بە پێی دەستوور، ئەنجوومەنی پارێزگای هەر پارێزگایەك بۆی هەیە بڕیار لە سنووری ئیداری خۆی بدات.
شاخەوان عەبدوڵڵا راشیگەیاند هیچ یاسایەك لەبەر دەست نییە لەمبارەیەوە. هەروەها رایگەیاند كە ئێستە لە عێراق سیاسەتی زۆرینە حوكم دەكات، بەڵام دەبێ‌ باجی ئەو سیاسەتی زۆرینەیە بدەن.

Back to top button