جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به توندی وه‌ڵامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌داته‌وه له‌سه‌ر ئاڵای كوردستان.
خواكوڕك
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان له‌سه‌ر بڕیاری داگرتنی ئاڵای كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت”ئه‌و بڕیاره‌ی دراوه له په‌رله‌مانی عێراق بڕیارێكی سیاسیه ، بۆیه هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی نیه ئالای كوردستان دابگرێت، با له‌وه دڵنیابێت.
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌مه 1/4/2017 په‌رله‌مانی عێراقی كۆبووه و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری داگرتنی ئاڵای كوردستانی دا كه به بڕیاری پارێزگار و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌و بڕیاره درابوو، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان (د.جعفر ئیمینكی) ڕایده‌گه‌ێنێت” ئه‌م بڕیاره نه بڕیارێكی یاسایه، نه جێ به‌جێش ده‌بێت، به‌ڵكو بڕیاره‌كه سیاسیه و لای ئێمه هیچ به‌هایه‌كی نیه، بڕیاره‌كه‌ش دوژمنانی كورد گه‌ڵاڵه‌یان كردوه و وه‌كو به‌عسیانه دایان ڕشتوه، بۆیه باش ئه‌وه بزانن ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه و شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین به توندی.
(د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی) ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوه” هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان به یاسایی و به‌ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بووه، له ڕووی یاساییه‌وه زۆر به‌هێزه و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا مولزه‌م نیه كه بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق جێ به‌جێ بكات، بۆیه له‌و باره‌وه داوا له په‌رله‌مانی عێراقی ده‌كه‌م، خۆی نزیك نه‌كاته‌وه له پیلانگێری و دووبه‌ره‌كی.