دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەكرێت

بە بڕیاری سەرۆکی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەست دەكات بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان.

کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان لە فەرمانێکی وەزاریدا، بڕیاری دا نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر هاووڵاتییان دابەش بکرێت.

دابەشكردنی نەوتەكە بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:-

1- دابینکردنی 200 لیتر نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێک بە نرخی 100 هەزار دینارە و سەرەتا لە رۆژی (2024/9/12) لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنەکە دەکرێت.

2- چوار هەزار دینار وەک کرێی گواستنەوە وەردەگیرێت.

3- پاراستنی کوالێتی نەوتەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی چاودێریی کوالێتی دەبێت.

Back to top button