بەرپرسێکی باڵای یەکێتی دەیان دۆنم زەوی هاووڵاتییان لە سلێمانی داگیر دەکات

جەعفەر شێخ مستەفا بەرپرسی ئەنجومەنی باڵا و بەرژەوەندی سیاسی یەکێتی، ٣٢ دۆنم زەوی هاوڵاتییانی سلێمانی داگیر دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هونەرمەندی دیاری سلێمانی خاتوو سروە، لەبەردەم میدیاکان گوتی:” ٣٢ دۆنم زەویان لێداگیرکراوە و شارەوانی سلێمانی داویەتی بە جەعفەر شێخ مستەفا.

گوتیشی:” ئەم زەویە بەناوی ئێمەیە و حەق نییە لێمان داگیربکەن.

باسی لەوەشکرد کە:” هاوسەرەکەی تا لە ژیان بوو خەریکی چارەسەرکردن و وەرگرتنی ئەو بابەتە بوو بەڵام لە دوایدا کۆچی دوایکرد.

ئەوەشی ئاشکرا کرد:” وێرای داگیرکردنی زەویەکەیان بەو شێوەیە رێز لە هونەرمەندان دەگرن و زەویەکانیان داگیر دەکەن و لە کۆتاییدا کە کۆچی دواییانکرد بە شان و باڵیان هەڵدەڵێن، ئەوەشی گوت کە دەچێتە شارەوانی سلێمانی هەر وەڵانی نادەنەوە.

Back to top button