سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكات

رۆژی پێنجشەممە 12ی ئەیلوولی 2024 لە شاری هەولێر ، لە چوارچێوەی سەردانەكەی سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد.

لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە سیاسی و ئابووری و كولتوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرایەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بەڕێز مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆك بارزانی كرد بۆ سەردانیكردنی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران.

Back to top button