سه‌عدی پیره‌:په‌كه‌كه‌ بۆی نیه‌ حكومڕانی بكات له‌ كوردستان.

خواكوڕك

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ڕایده‌گه‌ێنێت” په‌كه‌كه‌ به‌ هیچ جۆرێك مافی ئه‌وه‌ی نیه‌ حكومڕانی بكات له‌ هه‌رێمی كوردستان، شوێنی كاری ئه‌وان باكووره‌.

(سەعدی ئەحمەد پیرە) ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی له‌سه‌ر پرسی بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ شگال به‌ روداوی ڕاگه‌یاندوه‌”ئه‌وه‌ی له‌ شنگال ده‌گوزه‌رێ لای ئێمه‌، سه‌باره‌ت به‌ په‌كه‌كه‌ باش نیه‌ پێشتر په‌كه‌كه‌ ڕێگای پێده‌درا بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی خۆی له‌باكوور چاره‌سه‌ر بكات له‌ باشوور بمێنێته‌وه‌، نه‌ك حكوومڕانی بكات، بۆیه‌ مانه‌وه‌ی ده‌بێت وه‌كو بابه‌تێكی چاره‌سه‌ری بێت نه‌ك حكومڕان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئیدی كاتی هاتووه‌ به‌ په‌كه‌كه‌ بڵێین” زۆر سوپاستان ده‌كه‌ین،هاوكارمان بوون له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و داعش، وه‌رن با پێكه‌وه‌ گفتوگۆبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئێمه‌ش فشارمان له‌سه‌ره‌.

 

Back to top button