سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكاری باڵای سیاسی و سەربازی حكومەتی بەریتانیا دەكات
رۆژی پێنجشەممە 12ی ئەیلوولی 2024، لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەدمیراڵ ئێدوارد ئەلگرێن راوێژكاری باڵای سیاسی و سەربازی حكومەتی بەریتانیا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا و شاندێكی یاوەری كرد.
لەدیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە خرایە بەرباس و گفتوگۆ و هەروەها رۆشنایی خرایە سەر هەماهەنگی نێوان هێزە هاوپەیمانەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و چاكسازییەكانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی حكومەتی بەریتانیای كرد كە لە شەڕی داعشدا هاوكار و پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بوونە و پێزانینشی هەبوو بۆ پاڵپشتی و هەنگاوەكانی بریتانیا لە یارمەتیدانی وەزارەتی پێشمەرگە لە پڕۆسەی چاكسازی ناو وەزارەت.
پرسی مانەوەی هێزی هاوپەیمانان و هەروەها هەڕەشەكانی تیرۆر لەسەر عێراق و ناوچەكە تەوەرێکی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.