چاودێرێکی سیاسی: پارتی شەڕ بۆ سلێمانی و خەڵکەکەی دەکات نەک شەڕیان پێ بکات
چاودێرێکی سیاسی پێی وایە، لەم هەڵبژاردنە پارتی دیموكراتی كوردستان جگە لە شاری هەولێر و دهۆك، ژمارەیەكی زۆر كورسی پارێزگای سلێمانییش دەباتەوە، لەبەر ئەوەی خەڵكی ئەو شارە هەموو هێزەكانی دیكەیان تاقی كردووەتەوە و هەمووان شە*ڕیان بە خەڵكەكەی كردووە، بەڵام پارتی شە*ڕ بۆ سلێمانی و خەڵکەکەی دەکات.
سۆران خاكی، چاودێری سیاسی رایگەیاند، ”لەم هەڵبژاردنەدا سلێمانی چەقی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دەبێ، پارتی جگە لە كورسییەكانی شاری هەولێر و دهۆك، ژمارەیەكی بەرچاو كورسی پارێزگای (سلێمانی)یش دەباتەوە، چونكە خەڵكی ئەو شارە هەموو هێزەكانی دیكەیان تاقی كردووەتەوە و بۆیان دەركەوتووە، هەموان ململانێ و شە*ڕیان پێدەكەن، جگە لە پارتی، كە شە*ڕ بۆ سلێمانی و خەڵکەکەی دەکات، نەک شە*ڕیان پێ بکات.“
ئەو چاودێرە زیاتر گوتی، “ئاوەدانی هەولێر و دهۆک و ئەو ئارامی و ئاسایشەی تیایدا بەرقەرارە، بەرهەمی چەندین ساڵەی حوکمڕانی پارتییە، بۆیە خەڵکی ئەم دوو شارە ئەوەیان لەبەرچاوە، که بە دەنگەکانیان پاداشتی بکەن و حەتمەن دەشیکەن.”
روونیشیکردەوە “لە هەولێر و دهۆک، لە کرێکارێک تا بازرگانێک، بەوپەڕی ئارامی و ئازادییەوە خەریکی کار و کەسابەت و بزنسی خۆیانن، نە چایچییەک بە دەستی چە*کداری حیزبی دەکو*ژرێ، نە بازرگانێک سەرانەی لێ دەسەنرێ، نە نیوەی شەویش هێزی چە*کدار و دەمامکدار هەڵدەکوتێتە سەر بارەگای ئەم حیزب و ناوەندێکی رۆشنبیری و ئەدەبی بە زەبری چە*ک داگیر دەكەن، کەسیش ناکەوێتە بەر بەرداشی پاكتاوی حیزبی و تیرۆر ناکرێت، ئەمانە هەمووی لە سلێمانی روو دەدەن و روویان داوە، بۆیە پێویستە سلێمانی لەم دۆخەی ئێستای رزگار بکرێت و بەرگی پایتەختی رۆشنبیری بەبەردا بکرێتەوە و کاروانی ئاوەدانی و ئارامی بگەڕێتەوە بۆ ئەم شارە و ئەو چە*تەگەری و ما*فیاگەرییەی تیا نەمێنێت، بێگومان ئەمەش تەنیا بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێت، بۆیە پێویستە خەڵکی سلێمانی خۆیان هەڵوێستیان هەبێت و باشترین هەڵوێستیش لەم هەڵبژاردنەدا ئەوەیە، دەنگ بدەن بە پارتی دیموکراتی کوردستان.