پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولود)
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی جەژنی مەولوود و لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەمەدولمستەفا (درودی خوای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.
لەخودای گەورە داوکارین لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی رەحمەت و بەرەکەت بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکاتەوە و خێر و ئاشتی و پێکەوەژیان سەرانسەری جیهان بگرێتەوە.
والسلام علیکم و رحمة الله و بركاته
مەسعود بارزانی
١١ ربيع الأول ١٤٤٦
١٤ی ئەیلوولی ۲٠۲٤