په‌كه‌كه 18 قوتابخانه‌ی نایاسایی له شنگال كردووه‌ته‌وه و منداڵان هەڵدەخەڵەتێنێ
په‌كه‌كه به زۆر منداڵی چه*كدار و لایه‌نگرانی خۆیان ده‌بەنه قوتابخانه‌كانی خۆیان بۆ ئەوەی به لاتینی بخوێنن، بەمەش دواڕۆژی ئه‌و منداڵانه بێ ئه‌نجام ده‌بێت و له ھیچ شوێنێك له ھه‌رێمی كوردستان و عێراقیش بڕوانامه‌كانیان دانیپێدانانرێت.
سه‌عدوون زه‌رۆ به‌رپرسی راگه‌یاندنی ماڵی ئێزیدیان له شنگال رایگەیاند، پـ،ـە*کـ،ـه‌٭كه ھاوشێوه‌ی خوێندنی كوردی و عه‌ره‌بی، 18 قوتابخانه‌ی له شنگال و ده‌وروبه‌ری كردووه‌ته‌وه، پێویسته ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری ئه‌و چه*كدارانه‌ن منداڵه‌كانیان بنێرنە ئەو قوتابخانانه و به لاتینی بخوێنن كه لای ھه‌رێمی كوردستان و عێراقیش ئه‌و خوێندنه په‌سەند نییه.
سەعدوون زەرۆ، دەشڵێت، پـ،ـە*کـ،ـه‌٭كه دەیەوێت له‌و رێیه‌وه مێشكی منداڵان بشواته‌وه و بیانكه‌نه لایه‌نگری خۆیان، بۆیه به‌شێك له‌و قوتابیانه ده‌زانن خوێندنه‌كه بێ ئه‌نجام ده‌بێت، ده‌چنه قوتابخانه‌ی كوردی و عه‌ره‌بی بۆ ئه‌وه‌ی داھاتوویان نه‌فه‌وتێت.
ئاشکراشی کرد ئه‌و قوتابخانانه نزیكه‌ی 25 مامۆستایان هه‌ن و میلیشیاکان كی كارتی بۆ دروست كردوون و مووچه له‌سه‌ر میلیشیاکان وه‌رده‌گرن، بۆیه پێویسته ئه‌مساڵ رێ نه‌درێت ئه‌و قوتابخانه بكرێنه‌وه و داھاتووی منداڵانی شنگال نه‌فه‌وتێت.