پەیامی مەسرور بارزانی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ)
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، حەزرەتی محه‌مه‌د( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ):
به بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، حەزرەتی محه‌مه‌د( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان ده‌كه‌م.
ئومێدەوارم ئەم یادە پیرۆزه، ببێته مایەی خێر و خۆشیی و بەهێزکردنی کولتووری تەبایی و خوشەویستی و چاکەخوازی و پابەندبوون بە بەها و ئاکارە ئاشتیخوازەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
مه‌سرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان
2024/9/14