دژەتیرۆری یەکێتی ڕۆژنامەنووسێکی سلێمانی ڕفاند
ڕۆژنامەنووسی دیاری سلێمانی بەشدار بازیانی رایگەیاند: بە فەرمانی وەهاب هەڵەبجەیی دوانزە کاتژمێر لە بەندیخانەی فەرماندەیی دژە تیرۆری یەکێتی بەندکراوە.
ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ماوەی 12 کاتژمێرە لەسەر داواو تەڵەبی “وەهاب هەڵەبجەیی ، بەرپرسی دژەتیرۆری سلێمانی لە بەندیخانەی فەرماندەیی دەست بەسەرم !
دەشڵێت: بەلامەوە عاجباتیە لەنێو هەواڵی پەنجا رۆژنامەنووسدا، کاک وەهاب تەنها سکاڵای لە من کردووە ! ( ئەو ئەمری دادگای بۆ دەرچووە لە کەیسی هاوکار جافدا ، ئێمەش هەواڵەکەمان بڵاوکردبوەوە ، ئەبوو چیمان کردبا) ؟!
هەروەها ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێت: کەلەپچەو ئەوانە بووەستێ، دواتر قسەم ئەبێت ، بەڵام سوپاس بۆ کاک قوباد کە داوای کردبوو ئازاد بکرێم و لە بەندیخانە دەربهێندرێم.