به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران كێشه‌ی زه‌ویی سندووقی له‌ گه‌رمیان چاره‌سه‌ر كرا

به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌ی زه‌ویی سندووقی له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

به‌ گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌، ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایگه‌یاندووه‌، بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران نووسراومان ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن.

ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕای گه‌یاند، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییانی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان فه‌رمانی كرد به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌كی له‌مێژینه‌ی زه‌ویی سندووقی له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان، ئه‌و زه‌وییانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ نێوان دوو خانوو و یان سێ خانوو كه‌ به‌ زه‌ویی (سندووقی) ناسراون.

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌ڵێت، دوای فه‌رمانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، نووسراومان ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بكه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردن و ده‌ست به‌ ڕێكاره‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ له‌ مێژینه‌یه‌ بكرێت و به‌پێی ژماردن و سه‌رژمێریكردنی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیاندا هه‌ن به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان له‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت سوودمه‌ند ببن.

Back to top button