کوڕە مامی بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەکێتی لە هەولێر پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کرد
ئەمڕۆ سێشەممە، کوڕە مامی بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەکێتی لە هەولێر پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد .
کەمێک پێش ئێستا د. پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، پێشوازیمان کرد لە ( ڕەمزی مەعروف جەمیل)کەسایەتی دیاری شاری هەولێر ، لەم دیدارەدا، باسمان لەوەکرد، پارتی دیموکراتی کوردستان سەرچاوەی هێمنی و ئارامی و پاراستنی مافە رەوکانی گەلی کوردستانە و هەرگیز سازشی لە سەر مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان نەکردووە و نایکات ،
هەروەها ئەوەشی گوت:” باسمان لە دووربین و لێهاتووی و سیاسەتی حەکیمانەی (سەرۆک بارزانی)، لە داکۆکیکردن و پارێزگاریکردن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان، کە ئەم هەموو دەستکەوتە مەزنەی بۆ گەلی کوردستان هێناوەتە بەرهەم، تەوەرێکی تری ئەم دیدارەمان بوو،
دەشڵێ:” لە گفتوگۆی ئەم دیدارەش، باسمان لەو پێشکەوتنە مەزن و گەورەییە هەولێری کرد، کە ئێستا بۆتە یەکێک لە پایتەختە جوان و سەرنجڕاکێش و ئارام و خۆشەکانی دونیا.
شایەنی باسە ڕەمزی مەعروف کە پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە کوڕەمامی مەجید حەمەدەمین بەرپرسی مەڵبەندی 3ــی یەکێتییە لە هەولێر.