کتێبێکی نوێ لەبارەی سەرۆک بارزانی و رۆژئاوای كوردستان بڵاودەکرێتەوە

كتێبی رۆژئاوای كوردستان.. سەرۆك بارزانی، پشتیوانی و نیگەرانی لە ئاییندە، لە نووسینی ئاسۆ عەلی فەرەج چاپ و بڵاودەكرێتەوە.

نووسەری کێتبەکە ئاسۆ عەلی فەرەج بە خواکوڕکی راگەیاند: “ناوەڕۆکی کتێبەکە هەشت تەوەری جیاواز لەخۆدەگرێت، هەوڵێكە بۆ خستنەڕووی هەڵە و پشتكردنە ئامانجە نەتەوەییەكان لەلایەن گرووپەكانی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پە*كـ.ـە*كە)ەوە، کە بە هاوكاری هەندێك دەوڵەت، دەرفەتی سەركەوتنی ئەزموونی رۆژئاوای كوردستانیان كردە قوربانی ئەجێندای حیزبی خۆیان”.

 

کتێبەکە لەژێر ناونیشانی “رۆژئاوای كوردستان.. سەرۆك بارزانی، پشتیوانی و نیگەرانی لە ئاییندە”، یە و لە هەشت بەش پێكدێت:

بەشی یەكەمی کتێبەکە پێکدێت لە سێ كورتە تەوەر.

لە بەشی دووەمدا باس لە لێكەوتەی بەهاری عەرەبی دەكات.

بەشی سێیەم باس لە سەرهەڵدانی داعش و پەلامارەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەكات.

بەشی چوارەم لە بابەتی مەزڵومیەتی گەلی كورد و ڕۆحی خزمەتكاری قووڵبووەتەوە.

بەشی پێنجەمیش بریتییە لە خستنەڕووی زانیاری لەچوارچێوەی (پە*كـ.ـە*كە هێزێكی سەپێنراو) خراوەتەڕوو.

بەشی شەشەم باس لە رێككەوتنە گرنگەكان كراوە.

بەشی حەفتەم بریتییە لە خۆڕادەستكردن بە بەرژەوەندی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.

بەشی هەشتەم و کۆتایی باس لە خودی سەرۆک بارزانی لە رۆژئاوای كوردستان دەكات.

لە كۆتایی کتێبەکەشدا نووسەر بەڵگە و وێنەی تایبەتی رووداوەكانی نێو ناوەڕۆكی كتێبەكە و لیستی سەرچاوەكانی خستووەتەڕوو.

Back to top button