سبەی دەست بە خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیاران دەکرێت
سایلۆی هەولێر رایدەگەیێنێت :” سبەی دەست بە خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیاران دەکرێت و لە کاتژمێر نۆی بەیانی تاکوو دووی دوای نیوەڕۆ چەک دابەش دەکرێت و جووتیاران پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگرن.
سایلۆی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “جووتياران ئاگادار دەکەینەوە، سبەی پێنجشەمە، 2024/9/19 دابەشکردنی چەکی جووتياران لە زنجیرە 745 تاکوو زنجیرە 950 دەست پێدەکات، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە.”
رایگەیاندووە ، هەروەها سایلۆی قوشتەپە لە زنجیرە 24 تاکوو زنجیره 200 دەست بە دابەشکردنی چەکی جووتياران دەکات، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە کردووە، هەر لە سايلۆی قوشتەپەش چەک وەردەگرن.
هەورەها ئاشکراشی کردووە، لە کاتژمێر نۆی بەیانی تاکوو دووی دوای نیوەڕۆ چەک دابەش دەکرێت و جووتیاران پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگرن.
سایلۆی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت، یاخود بریکارنامەی پەسندکراوی ئەمساڵ بێت و ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی)، لەگەڵ بریکارنامەی گشت میراتگرەکان بهێنێت.
کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵەی عێراق، بۆ بەشی شەشەمی پارەی گەنمی جووتیاران، نزیکەی 150 ملیار دیناری ناردووە کە بۆ هەولێر 47 ملیار و 373 ملیۆن دینارە، بۆ سلێمانی 67 ملیار و 841 ملیۆن دینارە بۆ دهۆکیش 35 ملیار و 541 ملیۆن دینارە.