سعوودییە نووسینگەی نوێنەرایەتی بازرگانی وڵاتەکەی لە هەولێر دەکاتەوە

نووسینگەی نوێنەرایەتی بازرگانی سعوودیە لە هەولێر كرایەوە و دەرگای زیاتری بازرگانی لە نێوان سعوودیە و هەرێمی كوردستان دەكاتەوە و ئاسانكاری زۆر دەبێت بۆ بازرگانانی هەردوولا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە پارێزگای هەولێر، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی شانشینی سعوودیە، نوێنەری فەرمانگەی بازرگانییەکەی، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان و بەرپرسی ژووری بازرگانی هەولێر، مەراسیمی ئیمزاکردنی گرێبەستی دامەزراندنی نووسینگەی نوێنەرایەتی بازرگانیی سعوودییە بەڕێوەچوو.

عەبدولعەزیزی شەمەری، باڵیۆزی سعوودییە لە عێراق ئاماژەی بەوە دا، ئەمڕۆ گرێبەستی دامەزراندنی نووسینگەی نوێنەرایەتی بازرگانی سعوودییەیان لە هەولێر، ئیمزا کرد. ئاماژەی بەوە دا، بە دامەزراندنی ئەم نووسینگەیە پەیوەندییە بازرگانییەکانیان زیاتر پەرە دەستێنێت و دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە.

کردنەوەی ئەم نووسینگەیە دەبێتە هۆی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سعوودییە.

Back to top button