رۆژی شەممە، مەسرور بارزانی لە دیمانەیەكی تایبەتی كەناڵی (العربیه)دا تیشك دەخاتە سەر چەندین پرس و باسی گرنگ

کەناڵی العربیە بڵاویکردەوە،” مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە نوێترین دیمانەیدا لەگەڵ کەناڵەکەدا باس پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا و ھەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی نێوانیان دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەپێی هەواڵێك كەناڵی (العربیه) رایگەیاند:” رۆژی شەممەی داھاتوو ٢١ی سێپتێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی گرنگ و تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی (العربیه) باس لە بارەودخی هەنووكەیی ھەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و گفتوگۆکانی ھەردوولا بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان دەکات.

ھەر لەو چاوپێکەوتنەدا، سەرۆکوەزیرانی كوردستان، باس لە دوایین ھەوڵەکان دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەكانی جیهان لە ڕێگەی تورکیاوە کە لە مانگی ئاداری ساڵی رابردووەوە راگیراوە.

وەک کەناڵەکە بڵاویکردۆتەوە:” بڕیارە چاوپێکەوتنە تایبەتەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کاتژمێر 5:30ی ئێوارە بە کاتی ھەولێری پایتەخت لەو کەناڵە عەرەبییە پەخش بکرێت.

Back to top button