لە ھەولێر گەورەترین کارگەی دروستکردنی مۆبایل لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستی بە بەرھەمھێنان کرد.

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت :” لە ھەولێر گەورەترین کارگەی دروستکردنی مۆبایل لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستی بە بەرھەمھێنان کرد.

دەستەی وەبەرھێنان بلاویکردەوە :” کارگەکە،ناوی ئینفینیکسە و تایبەتە بە دروستکردنی مۆبایل .

باسی لەوەشکردووە :” کارگەکە بە یەکەم کارگەی بەرھەمھێنانی مۆبایلی زیرەک دادەنرێت لە ڕۆژھەڵاتی ناڤیندا، کە بە ھاوکاری شارەزایانی چینی لە بواری تەکنەلۆژیا مانگانە 30,000 مۆبایل بەرھەم دێنن.

هەر بەپێی راگەیاندراوی دەستەکە:” کارگەکە دەیان ھەلی کاری ڕەخساندووە کە 97% دەستی کاری ناوخۆیین کە بەشێکیان کوردانی ئێزدی ڕزگار بووی دەستی دا*عشن.

Back to top button