کارمەندێکی دژەتیرۆری یەکێتی گەشتیارێکی عەرەب دەکوژێت و گەشتیارێکی تر بریندار دەکات 

ناسنامەی ئەو کارمەندەی دژەتیرۆری یەکێتی ئاشکرابوو کە گەشتیارێکی عەرەب دەکوژێت و گەشتیارێکی تر بریندار دەکات

میدیای لاهور جەنگی رایگەیاند :” شەوی رابردوو ئەندامێکی هێزی دژەتیرۆری یەکێتی بەناوی ( رەوان سدیق) لە سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود تە*قە لە ژمارەیەک گەشتیاری عەرەب دەکات و دووان لەگەشتیارەکان برینداردەبن ، دوای گەیاندنیان بەنەخۆشخانە یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لەدەستدەدات و ئەوی کەشیان گولە بەر قاچی دەکەوێت و لەنەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت .

ئەو گەشتیارە عەرەبەی کوژراوە پۆلیسە و لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکانی بەغداد دەوام دەکات و بۆگەشت لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی هاتونەتە سلێمانی .

راشیگەیاندووە:” ئەو کارمەندەی هێزی دژەتیرۆر برای رائید (هونەر سدیق)ە کە یەکێکە لە ئەفسەرە باڵاکانی هێزی دژەتیرۆری یەکێتی و جێی متمانەی بافڵ جەلالە و بەردەوام لەگەڵیدایە .

باسی لەوەشکردووە:” لەسایەی دەسەڵاتی بافڵ جەلال ، ئارامی سلێمانی بەتەواوەتی شێواوە و کەس خاوەن ژیانی خۆی نیە.

هەر چەند شەو لەمەوپێش چەند ئەندامێکی هێزی ئەلفای قوباد جەلال تەقە لە دوکاندارێک و پۆلیس دەکەن و چەند کەس بریندار دەکەن و دواتر قوباد خۆی بەپارە سوڵحیان بۆ دەکات

وەک باسی کردووە:” کوڕی ئازادی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەست دەشکێنێت بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە وەردەگەڕێت و چەند کەس بریندار دەبن .

لێرە کلیک بکە و ساتی کوشتن و بریندارکردنی دوو گەنجە گەشتیارەکە لە سلێمانی ببینە

Back to top button