ئه‌مڕۆ له پیرمام به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پارتی و یه‌كێتی كۆدبنه‌وه.
خواكوڕك
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ دەبنەوە و رەوشی كەركووك، كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و سازدانی ڕیفراندۆم له ئاستێكی باڵا و به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك (مه‌سعود بارزانی) كۆده‌بنه‌وه.
بەگوێرەی زانیارییەکانی (خواكوڕك) ئەمڕۆ یەكشەممە 2/4/2017 بە ئامادەبوونی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەكە لە پیرمام بەڕێوە دەچێت له نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی.
به پێی زانیارییه‌كان له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵیك بڕیاری گرنگ ده‌درێت سه‌باره‌ت به پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان و كه‌ركوك , په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و پارتی و بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ داگرتنی ئاڵای كوردستان له شاری كه‌ركوك.