سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

ڕۆژی شەممە 21ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین پێشوازی لە بەڕێز ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە شاری هەولێر كرد.

لەدیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە خرایە بەرباس و گفتوگۆ و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ئۆكتۆبەری داهاتوو و، پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و دەرئەنجامە ئیجابیەكانی دوایین سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا.

هەر لەو دیدارەدا ئاماژە بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستایەتیی دێرینی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ڕووسیا و وێستگە گرنگەكانی ئەو پەیوەندی و دۆستایەتییە درا و كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر ئەوەی دووپات كردەوە كە دۆستایەتی و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لە هەموو جۆرە بارودۆخێكدا بەردەوام دەبن و دەمێننەوە.

Back to top button