مه‌حموود سه‌نگاوی به وه‌زیر و به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كانی یه‌كێتی ده‌ڵێت “خوێڕی”
تیمی یه‌كێتی له حكومه‌ت، تووڕه و نیگه‌رانن له لێدوانێكی مه‌حمود سه‌نگاوی كه گوتبووی “وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خوێڕیمان بۆ چییه له‌ناو یه‌كێتی”. له‌وباره‌یه‌وه بڕیاریان دا به فه‌رمی بافڵ تاڵه‌بانی له نیگه‌رانییه‌كانیان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ماوه‌یه‌كی زۆر بوو مەحموود سەنگاوی دیار نه‌بوو، بەڵام له یه‌كه‌م هه‌وڵی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ یه‌كێتی، له كۆمیته‌یه‌كی یه‌كێتی ده‌ركه‌وته‌وه، كه‌وته فاوڵدان و هێرشی كرده سه‌ر وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی یه‌كێتی كه له ناو حكومه‌تدان.
مەحموود سه‌نگاوی لەمیانی قسەکانیدا سەیری بێستوون سابووراوهیی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی کرد کە له تهنیشتیهوهبوو گوتی، وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خوێڕیمان بۆ چییه كه له‌ناو یه‌كێتی بن، ئه‌وانه به‌س ده‌زانن پاره وه‌ربگرن و خۆیان پێ فڕۆكه‌یه به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه.
بەپێی زانیارییەکانی “خواکوڕک” به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی له تیمی یه‌كێتی له حكومه‌ت، سه‌رباری نیگه‌رانی له‌و جۆره لێدوانانه و قسه‌كردن به‌و زمانه، ئاشکرای کردووە، تیمی یه‌كێتی له گرووپچاتی خۆیان قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كردووه و نیگه‌رانن.
ئەو بەڕێوەبەرە گشتییەی یەکێتی روونیشی كرده‌وه كه بۆچوونێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی له‌و نیگه‌رانییانه ئاگادار بكرێنه‌وه، به‌ڵام حیسابی ئه‌وه‌یش كراوه كه ئه‌و كه‌سه چووه‌ته ته‌مه‌نه‌وه و ئاساییه هه‌ندێك جار قسه‌ی له‌و جۆره فڕی بدات.
ئه‌و نموونه‌یشی به‌وه هێنایه‌وه كه له ماوه‌ی رابردوودا، به هه‌مانشێوه مه‌حموود سه‌نگاوی پاشناوی “جانتاهه‌ڵگری” خسته پاڵ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان.
مه‌حموود سه‌نگاوی کەسێکی سەربازییە بەڵام بەهۆی ئەوەی چەککراوە هیچی لەدەست نەماوە، ناو به‌ناو ده‌رده‌كه‌وێت و قسەی لابەلا دەکات و دەیهوێت ناوی بێتەوە ناو ناوان.