یەكەمین كۆڕبەندی ئابووری كوردستان – فەرەنسا لە پاریس بەڕێوە دەچێت
یەكەمین كۆڕبەندی ئابووریی فەرەنسا – كوردستان، بە هاوئاهەنگیی لە نێوان دەستەی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بزووتنەوەی ئابووریی فڕەنسا لە پاریس بەڕێوە دەچێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 22ی ئەیلوولی 2024، یان برێم كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر، لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا كۆڕبەندەكەی یەكەمین كۆڕبەندی ئابووریی فڕەنسا-كوردستان، بە هاوئاهەنگیی لە نێوان دەستەی وەبەرهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بزووتنەوەی ئابووریی فڕەنسا لە پاریس بەڕێوە دەچێت.
یان برێم كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر دەڵێت، پێوەندیی ئابووریی لە نێوان كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان و فڕەنسا دروست دەكات و بە گوتەی یان برێم “كۆمپانیا فەرەنسییەكان، دەتوانن لە ڕێی كۆڕبەندەكە سوود لەو دەرفەتانەی وەبەرهێنان وەربگرن كە لە هەرێمی كوردستان هەن.
یان برێم لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا باسی لەوەش كرد، فڕەنسا، شارەزاییەكی زۆرباشی لە بواری شارە زیرەكەكان و پەرەپێدانی درێژخایەنی ژینگەدۆست هەیە، ئەمانەش ئەو تایبەتمەندی و كوالێتییانەن هەوڵ دەدەین لە میانی كۆڕبەندەكە پێشانی كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان بدەین.