په‌رله‌مانتارێكی پارتی: ئه‌گه‌ر دارخورماش له‌سه‌ر سه‌رتان سه‌وز بێت ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك داناگیرێت.

خواكوڕك

په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراقی هێرشێكی توند ده‌كاته‌ سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق و خودی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به‌ شۆڤینی ناویان ده‌هێنێ به‌رامبه‌ر به‌ كورد و كوردستان.

(شاخه‌وان عبدالله‌) په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری داگرتنی ئاڵای كوردستان درا له‌ په‌رله‌مانی عێراق  له‌ په‌یجی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێك ده‌نوسێت و ڕایده‌گه‌ێنێت” ئه‌گه‌ر دارخورما له‌سه‌ر سه‌ریان سه‌وز ببێت ئه‌وا ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك داناگیرێت.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ده‌نوسێت” ئەگەر ئەو دارخورمایەش لەسەر سەری ( سلیم جبوری) و حسن تۆران و نیازی و سەرجەم ئەوپەرلەمانتارانە شۆڤینیانە سەوزبێت کە ئەمڕۆ دەنگیان لە دژی ئاڵای کوردستان دا ، ئەو ئاڵایە جاریکی تر ناهێتە خوارەوە ….
ئەمڕۆ سلیم جبوری وەکو هەمیشە سیاسەتی دوژمنکارانەی بەرامبەر خەڵکی کەرکوک دوپاتکردوە وەک چۆن لە ڕابردوو لە دژی گەڕانەوەی زەوییە کشتوکالیەکان و هەڵبژاردنی کەرکوک هەی بوو ، بەڵام ئەمرۆ ئێمەشیان فیرکرد چۆن ئەوان لە بەغدا سیاسەتی زۆرینە پەیڕەو دەکەن ئێمەش ئیتر لە دووز خورماتوو بەو لاوە ئەو سیاسەتە پەیرەو دەکەین بۆ گەرانەوەی کەرکوک بۆ سەر هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی راپرسی و کۆمەلێک پرسی تر، لەکۆتایدا دوبارەی دەکەمەوە ئەگەر تائێستا لایەنێک هەبوو بروایان وابوو هێشتا کێشەکانی ئێمە لەچوارچێوەی بەغدا چارەسەر دەبێت ئەمرۆ ئەو بابەتەیان بۆ یەکلای بوەوە .
شاخەوان عبداللە
ئەندامی پەرلەمانی عێراق /۱/٤/۲٠۱۷

Back to top button