سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 9/25 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە تاووتوێ کرا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد و لە ژێر چاودێريی نێودەوڵەتی و دوور لە پێشێلکاری.

هەروەها هاوڕا بوون لەسەر پێویستی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، چونکە وەستانی زیانێکی زۆری بە بودجەی گشتیی فيدرال گەیاندووە.

 

Back to top button