سەرۆک بارزانی پێشوازی لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 25ی ئەیلوولی  2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی بەڕێز عەتوان عەتوانی کرد.

لە دیدارەکەدا شاندی میوان  کاروبارەکانی لیژنەی دارایی و هەوڵەکانی نوێنەرانی ئەندام لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە بابەتی بودجە بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر گرنگی دانانی یاسا فیدڕاڵییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، ئەویش لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی.

Back to top button