له‌ یاریه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رشه‌ به‌ بێ میسی ئه‌ركی ئاسان نیه‌.

خواكوڕك

بریارە ئەمرۆ یه‌ك شه‌مه‌ لەیارییەكانی گەڕی (29)ی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و گرانادا رووبەرووی یەكترببنەوە”.

یاری نێوان یانه‌ی (به‌رشه‌لۆنه‌ و گرنادا) له‌ كاتژمێر (9:45) شەو بە كاتی هەولێر لەیاریگای (نویفو لوس كاریمینیس) لەشاری گرانادا بەرێوەدەچێت، یانەی بەرشلۆنە یارییەكەی ئەمرۆی بەبێ (لیۆنێل مێسی) هێرشبەر ئەنجامدەدات كە بەهۆی وەرگرتنی پێنج كارتی زەردەوە یاری ناكات،

میسی لەگەڵ یانە و لەگەڵ هەڵبژاردەكەی دووچاری سڕكردن بۆتەوە  بۆ چوار یاری سزادراوه‌، هەفتەی رابردوو لەلایەن فیفاوە بەهۆی جوێندان بە ناوبژیوانی یاری ئەرجەنتین و چیلی لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” له‌ ئێستایه‌ جیاوازی نێوان ریال و به‌رشه‌ 2 خاڵه‌.

Back to top button