سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم و شاندی یاوەری دەکات

رۆژی شەممە 28ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز موسەننا سامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانێی عەزم و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی و پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق ئاڵوگۆڕکران، هەروەها باس لە دوایین هەوڵەکان بۆ دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا.

Back to top button