ڕزگار ڕەشید قاڵە جاف: یەکێتی پارەی ڕێگاوبانی سنوری سلێمانی دەخاتە گیرفانی خۆی

لەبارەی خرابی ڕێگەوبانی سنووری پارێزگای سلێمانی و کەمی خزمەتگوزاریی لە سنوری یەکێتی و دزینی داهاتی سنوورەکە ، ڕزگار ڕەشید قاڵە جاف کاندیدی ژمارە ٢٣ـی لیستی١٩٠ـی پارتی لە بازنەی سلێمانی ڕایگەیاند ؛لە سنووری سلێمانی فرەکوێخایی زۆرە ، لە ئیدارەی گەرمییان کەس بە کەس نییە،هەر کاتێکیش پارە بۆ پڕۆژەکانی ڕێگەوبانی کەلار خەرجکرابێت دیارنەماوە ، لە ماوەی ٣٠ـی ساڵی ڕابردوو هیچ خزمەتگوزارییەک لەم زۆنە نەکراوە ، ڕێگەوبانی سنووری گەرمییان بەهۆی حکومڕانی یەکێتی زۆر وێرانە ، هەروەها وتیشی،سیاسەتی ئەم ناوچەیەی زۆنی سەوز سیاسەتێکی خراب و سەقەتە “ئەو پارانەی یەکێتی دەیبات لە جیاتی ئەوەی خزمەتی ناوچەکەی پێبکات و ڕایگەوبانی پێدروستبکات، بۆ گیرفانی خۆیان دەبەن و دژی دەنگە ئازادەکان و بۆ بچووکردنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان بەکاریدەهێنن”.

هەر لەبارەی جیاوازی سنووری هەولێر و دهۆک لەگەڵ سنووری سلێمانی ، ڕزگار ڕەشید ئەوەشی وت؛ئەگەر جیاوازی لە ڕێگای نێوان هەولێر-زاخۆ ، هەروەها سلێمانی-کەلار بکەین دەبینین ڕێگای هەولێر-زاخۆ دوو هێندەی سلێمانی-کەلار دوورە ،بەڵام رێگای هەولێر بۆ زاخۆ کەمتر لە سێ کاتژمێری پێدەچێت،رێگای کەلار بۆ سلێمانی کە نیو ئەوەندەش نیە دوو کاتژمێر و نیوی دەوێت ، هەزاران کەس لێی بوونەتە قوربانی و یەکێتی لێی بەرپرسیارە

ڕزگار ڕەشید لەبارەی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە سنووری سلێمانی ڕایگەیاند؛بە دڵنیایەوە ئێمە خزمەتی خەڵک دەکەین با خەڵک شارەکانی دیکەی هەرێم بکەنە نموونە ، بەو پەڕی دڵنیایەوە ئەگەر دەنگی پێویست لەم سنوورە بهێنین ڕێڕەوی هەڵەی حکومڕانی ئەم زۆنە دەگۆڕین و کاروانی ئاوەدانی دەگەینین بە هەموو شارەکانی سنووری سلێمانی.

Back to top button