ئه‌مڕۆ ئێواره خۆشترین یاری له خولی ئینگلیزی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
خواكوڕك
وا بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕی (30) خولی نایابی ئینگلیزی هەردوو یانەی (ئەرسناڵ و مانچستەر سیتی) ئینگلیزی یاری لووتكەی لووتكەكان ئەنجامبدەن له خوله‌كه و به ڕای چاودێرانی وه‌رزشیش خۆشترین یاری ده‌بێت.
بڕیار وایه یارییەكە كاتژمێر (6:00) بەكاتی هەولێر لەیاریگای (ئیمارات) لەشاری لەندەن بەرێوەبچێت، هه‌رچه‌نده یانەی ئەرسناڵ بەدۆخێكی خراپ تێپەر دەبێت و ئێستا تیپەكە بە كۆكردنەوەی (50) خاڵ پلەی شەشەمی ریزبەندی گرتووە، به‌ڵام هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن ده‌دات له یاریه‌كه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دۆڕانه‌كانی پێشووی و ئاشتكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، هەرچی یانەی مانچستەر سیتیشە بە كۆكردنەوەی (57) خاڵ پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتووە، تا ڕاده‌یه‌ك بارودۆخی یانه‌كه له ئه‌رسناڵ باشتره، به‌ڵام ئه‌ویش فشاری هانده‌رانی له‌سه‌ر بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌م یاریه ده‌نا چاره‌نووسی گوردیۆلا ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.