مەسرور بارزانی مۆڵەتی کارکردنی دەرچووانی کۆلێژەکانی دەرمانسازیی پەسەندکرد

لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پڕۆژە پێشنیازی جێبەجێکردنی پێدانی ناونیشانی کارکردن و مۆڵەتی بە دەرچووانی کۆلێژەکانی دەرمانسازیی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی پەسەند کرد.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئەمڕۆ دووشەممە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرای کردووە، دوای دەرچوونی ژمارەیەکی زۆری کۆلێژەکانی پزیشکی ددان و کۆلێژەکانی دەرمانسازیی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و دوای هەوڵ و کۆششی وەزارەتیان و گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ ڕێکخستنەوەی بنەما یاساییەکانی بواری پلەبەندی پزیشکی بەمەبەستی بەدەستهێنانی ناونیشانی شارەزایی لە بواری کارکردن و بەدەستهێنانی مۆڵەتی کارکردن لە کەرتی تایبەت، پیادەکردنی پیشەکەیان بۆ نورینگەکان و دەرمانخانەکان و سەنتەر و کلینیکەکان، بەسوپاسەوە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریاری دا بە پەسندکردنی پڕۆژە پێشنیازی وەزارەتمان بەهەماهەنگی لەگەڵ سەندیکاکان بۆ خستنەبواری جێبەجێکردنی پێدانی ناونیشانی کارکردن و مۆڵەت بۆ رەخساندنی هەڵی کارکردن لەکەرتی تایبەت بۆ دەرچوانی کۆلێژەکانی پزیشکی ددان و کۆلێژەکانی دەرمانسازیی و پیادەکردنی پیشەکەیان بۆ ئەوانەی ڕاهێنان و خۆبەخشیان کردووە و ڕاهێنراو بوونە.

راشیگەیاندووە:” بۆ ئەم مەبەستە رێکاری پێویست و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی دەگیرێتەبەر بەهەماهەنگی لەگەڵ سەندیکا پەیوەندارەکانی سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان و سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان.

Back to top button