بارەگایەکی هێزەکانی 70ی یەکێتی بەتەواوی چۆڵکرا و هاتنە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان

لەسنووری ئامێدی ژمارەیەک زۆر لە هێزەکانی 70 ی یەکێتی بە تەواوەتی بارەگاکەیان چۆڵکرد و هاتنە ریزی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لای خۆشیانەوە ئەو کەسانەی هاتنەریزەکانی پارتی رایانگەیاند، هەڵوێستی کەسی یەکەمی حیزب و نائومێدبوونمان لە هەوڵدانی ئەو حیزبە بۆ کوردایەتی وای کرد ئێمە واز لە یەکێتی بێنین.

هەروەها بە گوتەی خۆیان ژمارەیان 300 کەس دەبێت، لە ئەمڕۆوە لە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان درێژە بە خەبات دەدەن.

Back to top button