دلۆڤان عەلی: بافڵ تاڵەبانی پێویستە بچێتە بەریتانیا و چارەسەری دەروونی وەربگرێت
نووسەر و لێکۆڵەرێک رایدەگەیەنێت، پێویستە دوای هەڵبژاردن قوباد تاڵەبانی، بافڵی برای بنێرێتە بەریتانیا، بۆ ئەوەی لە نەخۆشخانەی (Royal Hospital)ی لەندەن لە بەشی دەروونی (Tower Hamlets) چارەسەر وەربگرێت.
دلۆڤان عەلی، نووسەر و لێکۆڵەر، رایگەیاند، ئەوە روونە كە بافڵ تاڵەبانی پێویستی بە چارەسەری دەروونی هەیە، چونكە جووڵەکانی لەسەر ستەیج زیاتر لە کارەکتەری ئەو هونەرمەندە راپەڕ و پۆپانە دەچێ، کە لە شەقامەکانی تێکساسی ئەمەریکا خەڵک لە خۆیان کۆ دەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەش دا: “داڵدەدانی ئەو تیرۆریستانەی لەلایەن ئەمەریکاوە بەفەرمی داوا کراون، تەراتێنی چە*کداران و لایەنگرانی پە*کـ.ـە*کە، بارەگاکردنەوە بۆ میلیشیا قەدەغەکراوەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن یەکێتییەوە، ئەنجامەکەی بریتی دەبێت لە بەلوبنانبوون و دیمەشقبوونی سلێمانی.”
گوتیشی: “ئەنجامی سیاسەتی هەرزەکارانە و کاڵفامانە تەنیا ماڵوێرانییە بۆ خەڵک، ئەوەش بەشێكە لە هەڵسوکەوتی كەسانی نەخۆش، كە پێویستە پێش تێكدانی كۆمەڵگا خۆیان چارەسەر وەربگرن.”
ئەو لێكۆڵەرە ئاماژەی بەوەش دا، تاكە رێگای بەردەم خەڵكی سلێمانی بۆ رزگاربوون لەو دۆخەی، كە تێی کەوتوون، هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەوە لەلایەک سلێمانی دەپارێزێ، لەلایەكی دیکەوە دەستی ئاوەدانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی لە كابینەی دەیەم، هاوشێوەی شاری هەولێر و دهۆك دەبێت، گوتیشی: “یەکێتی لەبری بانگەشەی هەڵبژاردن ، رێگا بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی براکوژی خۆش دەکات، بەداخەوە یەکێتی هیچ پرەنسیپێکی حزبی تێدا نەماوە و بووەتە هێزێکی میلیشیایی، کە پەلاماری هەموو پیرۆزی و دەستەکەوتەکانی گەلی کورد دەدات، لەپێناو بەردەوامیدان بە مافیاگەرایی خۆی.