دانیشتوانی کەلار بۆ زستان داوای بەلەم دەکەن بۆ هاتووچۆ بەهۆی خراپی ڕێگاوبانەکانی

دانیشتوانی گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلار لە ناوەندی ئیدارەی گەرمییان بەهۆی خراپی کۆچەو کۆڵانەکانی و شەقامە سەرەکییەکانی سنوورەکە و کۆبوونەوەی ئاو تیایدا داوای بەلەم دەکەن بۆ وەرزی زستان .

ئیدارەی گەرمیان زیاتر لە سی ساڵە لەژێر دەسەڵاتی یەکێتیدایە کەچی دانیشتوانەکەی بەدەست نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتاییەوە دەناڵێنن، وەک خۆیان دەڵێن لە زستاندا شەقام و کوچەو کۆلانەکانی شارەکە ئەبێ بە پۆند و گۆماو بۆیە داوای دابینکردنی بەلەم دەکەن بۆ هاتووچۆکردن .

دانیشتووانی گەڕەکەکە پەیامێکیشیان ئاراستەی یەکێتی کردووە تێیدا دەڵێن، هاوشێوەی کەمتەرخەمی و گەندەڵیەکانی ڕێگای کەلار سلێمانی و دیارنەمانی بوودجەکەی، شەقامی سەرەکی گەڕەکی فەرمانبەران گەندەڵی تێدا دەکرێت و تەواو ناکرێت ئەمەش بۆتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ و هۆکارێکیشه بۆ ئەوەی دەنگتان پێ نەدەین .

خەڵکی ئەم گەڕەکە هەروەها وەک تەنزێک بۆ کەمتەرخەمی دەسەڵاتی زیاتر لە سی ساڵی یەکێتی له سنوورەکەو وێرانەیی شەقام و کۆچەو کۆڵانەکانی دەڵێن بەلەممان بۆ دابین بکەین تاکو دەنگتان پێ بدەین .

Back to top button