مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی بارزانی له‌ كۆبونه‌وه‌دان.

خواكوڕك

كەمێك پێش ئێستا بە سەرپەرشتی (مەسعود بارزانی) سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان  له‌ پیرمام دەستیپێكرد.
بە گوێرەی زانیارییەكانی (خواكوڕك) له‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو لا ئه‌مڕۆ پرسی ریفراندۆم و ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان و بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق بۆ داگرتنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە دەبن، هاوكات په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و پارتی ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكان ده‌بن.

 

 

Back to top button