محه‌مه‌د جاف: به كچه‌كه‌ی هاوكار جافمان نه‌گوتووه باوكت شه‌هید كراوه و گوتوومانه سه‌فه‌ری كردووه
برایه‌كی هاوكار جاف لە ساڵیادی تیرۆركردنی هاوكار جاف کە لەسەر دەستی دژەتیرۆری یەكێتی تیرۆر کرا، ده‌ڵێ: “سه‌رشۆڕی و خۆفرۆشی بۆ گرووپه‌كه‌ی بافڵ و وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی له مێژوودا تۆمار كراوه و با چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بن لێیان خۆش بین”. ئه‌وه‌شی ده‌خاته روو، ”كچه‌كه‌ی و هاوژینی هاوكار جاف له بارێكی ده‌روونیی زۆر خراپدان.“
محه‌مه‌د جاف، برای هاوكار جاف، رایگەیاند : “له رۆژی ئه‌و رووداوه خوشكم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی هاوكاری برام بوو له‌گه‌ڵ هاوژین و كچه‌كه‌ی، خوشكم به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه هه‌ردوو قاچی نزیك بوو له له‌ده‌ستدان، ئێستاش له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدایه، ئه‌وه‌ی ناخۆشه كچه بچووكه‌كه‌ی هاوكاری برامه، كه زۆر هۆگر بوو به باوكییه‌وه و له بارێكی زۆر خراپی ده‌روونیدایه و تووشی شۆك بووه، دوای رووداوهكە له‌و كاته‌وه هه‌ر داوای باوكی ده‌كات، ئێمە تا ئێستا پێمان نه‌گوتووه باوكی شه‌هید كراوه، گوتوومانه سه‌فه‌ری كردووه، شه‌وان له‌گه‌ڵ وێنه‌ی باوكی ده‌خه‌وێت و ده‌ڵێت تا ئه‌وكاته‌ی له سه‌فه‌ر دێته‌وه وێنەكە دانانێم، زۆر په‌رێشانه بۆ بینینی باوكی، هاوژینی هاوكاریش له بارێكی سه‌ختی ده‌روونیدایه.“
راشیگه‌یاند: ”بكه‌رانی ئه‌و رووداوه بافڵ و وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یین، له‌سه‌ریان ناچێ و لێیان خۆش نابین، فه‌رمانی دادگا هه‌یه و ده‌بێت ئه‌و دوو مافیاگەرە بۆ هه‌موو ئەو كەسانە عاقڵ بكرێن، كه بیر له خیانه‌ت و تێكدانی كوردستان ده‌كەنه‌وه.“
دووساڵ لەمەوبەر رۆژی 7- 10- 2022 لە گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر، دوو بۆمب بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقینەوە و لە ئەنجامدا عەقید هاوکار عەبدوڵڵا، ناسراو بە (هاوکار جاف) گیانی لەدەست دا. رۆژی 12- 10- 2022 ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان چەند تۆمارێكی ڤیدیۆیی و دان پێدانانی بڵاو كردەوە كە ئەوەیان دووپات دەكردەوە، دژەتیرۆری یەكێتی تەقینەوەكەیان ئەنجام داوە. دواتریش دادگا بە تەواوی كەیسەكەی یەكلا كردەوە و فەرمانی لەسێدارەدان و سزای بەندكردنی بۆ چەندین تاوانبار دەركرد لەم كەیسەدا كە یەكێك لەوانە، وەهاب هەڵەبجەیی، فەرماندەی دژەتیرۆری یەكێتی بوو، كەچی تاوەكوو ئێستاش بافڵ تاڵەبانی داڵدەی داوە!