پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل

سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل، سەرەخۆشیی لە دکتۆرە شووکریە ڕەسوڵ هاوسەری د. خەلیل کرد.

دەقی پەیامەکەی سەرۆك بارزانی :

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئاكادیمی و زانای كورد پڕۆفیسۆر (د. خەلیل ئیسماعیل)ـم پێ گەیشت. پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل كەسایەتییەكی نیشتیمانپەروەر بوو كە ژیانی خۆی بۆ خزمەتكردنی زانست و پێگەیاندنی سەدان قوتابی و زانستخوازی كوردستان تەرخان كرد و جێی دەستی لە خزمەتكردنی ناوەندە ئاكادیمیاكان و دەوڵەمەندكردنی كتێبخانەی زانستیی كوردستان دیارە و، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.

سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی دكتۆرە (شوكریە ڕەسوڵ)ـی هاوسەری خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل و خانەوادە و كەسوكاری و تەواوی ئاكادیمییەكانی كوردستان و مامۆستایانی زانكۆ دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت.

مسعود بارزانی

9ی تشرینی یەكەمی 2024

.

Back to top button