پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی د. خەلیل ئیسماعیل، پسپۆری جوگرافیای دانیشتووان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی هاوسەری ناوبراو کرد.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەت:

بەڕێز پرۆفیسۆر د.شوکریە ڕەسووڵ

بۆ کۆچی دوایی نووسەری ناسراو و پسپۆڕی جوگرافیای دانیشتووان ( پرۆفیسۆر د.خەلیل ئیسماعیل)ی هاوژینی بەڕێزتان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خواى مه‌زن گيانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانى

سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان.

Back to top button