سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی نوێی میسر دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/10 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز مەحمود فاروق یوسف کونسوڵی نوێی میسر لە هەرێمی کوردستان کرد .

سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون ، هەموو پشتیوانییەکی بۆ کونسولی میسر دووپاتکردەوە لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

کونسوڵی میسر خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان نیشاندا، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تەندروستی و خوێندن و گەشتوگوزاردا .

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا ، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و جەخت لە بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دوور لە پێشێلکاری و تەزویر و ساختەکاری کرایەوە.

Back to top button